کانی غوڵام دوای 13 ڕۆژ لە ڕێپێوانەکەی بەردەوامە بەرەو بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک

Your browser doesn’t support HTML5

کانی غوڵام، بەڕێوەبەری تۆڕی زانیاری کوردی ئەمەریکایی بەردەوامە لە ڕێپێوانی بەرەو نیویۆرک بۆ ئیدانەکردنی پەیمانی لۆزان هاوکاتی یادی سەدساڵەی واژۆکردنی ئەو پەیمانە. دوای 13 ڕۆژ ئێستا غوڵام لە فیلادلفیا درێژە بە ڕێپێوانەکەی دەدات و دەیەوێت لە 24ی حەوتدا بگاتە نەتەوە یەکگرتووەکان.