بایدن بۆ زێلێنسکی: ئۆکرانیا نمونەی ئازایەتی بە جیهان نیشان دا

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە چاوی بە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، کەوت و ستایشی ئازایەتی "سەرسوڕهێنەر"ی ئۆکرانیای کرد.

بایدن لە ڤیلنیوس کە بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆدا لەوێیە بە زێلێنسکی گوت "ئێوە نمونەی ئازایەتی ڕاستەقینەتان بە هەموو جیهان نیشان دا." گوتیشی "نەک تەنها هەمووتان بەڵکو گەلەکەتان -- کوڕەکانتان، کچەکانتان، هاوسەرەکانتان، هاوڕێکانتان ئێوە بێوێنەن."

پێشتریش زڵێنسکی سوپای ناتۆی کرد کە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا ڕێگایەکی بۆ ئەندامبوونی وڵاتەکەی پێشکەش کرد و هەوڵیدا ناکۆکییەکانی ڕابردوو وەلاوەنێت لەسەر نەبوونی کاتێکی ڕوون لە کاتێکدا ڕێبەرەکانی هاوپەیمانێتییەکە کۆتاییان بە لوتکە دوو ڕۆژییەکەیان هێنا.

زلێنسکی بە تایبەتی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد بۆ هاوکارییەکانی بۆ وڵاتەکەی لە بەرگریکردنیدا دژ بە هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا.