سوناک بە تورکیا دەڵێت هیوادارە سوید بەمزووانە ببێتە ئەندام لە ناتۆدا

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ڕیشی سوناک

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ڕیشی سوناک لە ڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە بە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی وت هیوادارە بە زووترین کات هاوپەیمانێتی ناتۆ ئەندامێتی سوید لە هاوپەیمانێتییەکەدا پەسەند بکات، ئاماژەی بە " سوودە گرنگەکانی " ئەندامێتی سوید داوە لە هاوپەیمانێتییەکەدا.

وتەبێژی ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا وتی دوو سەرۆکەکە ڕۆژی هەینی باسییان لە چەندین پرس کردووە، لەوانەش ئۆکرانیا و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوانییان و مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچی نایاساییدا.

وتەبێژەکە وتی " سوناک تیشکی خستۆتە سەر سوودە گرنگەکانی پەیوەندیکردنی سوید بە ناتۆوە و ئەو بەرەوپێشچوونانەی کە کراون سەبارەت بە نیگەرانییە ئاسایشیە ڕەواکانی تورکیا، هەروەها هیوای خواستووە ناتۆ بتوانێت بە زووترین کات ئەندامێتی سوید پەسەند بکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز