سندوقەکانی تەقەمەنی لە ئۆکرانیاوە دەبنە تابلۆی هونەری و لە نیویۆرک نمایش دەکرێن
Your browser doesn’t support HTML5
سندوقەکانی تەقەمەنی کە پێشتر لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ بوون لە ئۆکرانیا، تابلۆ و وێنەی هونەریان لەسەر دەکێشرێت و دەهێنرێنە نیویۆرک و لە پێشانگایەکدا نمایش دەکرێن. تابلۆکان خواستێکی زۆریان لەسەرە، خاوەنی تابلۆکان بە داهاتەکەی یارمەتی نەخۆشخانەیەکی ئۆکرانیای پێ دەدات.