بەغدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

Your browser doesn’t support HTML5

دوای شەڕ و کارەساتەکانی عێراق بەتایبەتی لە پایتەخت، هاووڵاتیان هیوادارن پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی شار و شارۆچکەکانی وڵات دەستپێبکەن. نەبوونی خزمەتگوزاری، خەڵکی نائومێد کردووە بەرامبەر بە پڕۆژەکانی حکومەت. بەڵام حکومەتی نوێ بەڵێنی ئاوەدانکردنەوەی بەغدا و عێراقی داوە بەتایبەتی گەڕەکە هەژارەکان.