ئاژانسی ئانادۆڵو ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڵاودەکاتەوە

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانی سەرۆکایەتی، لە پێش کلچدارئۆغڵوی کاندیدی هاوپەیمانی نێشمانییە. لە کاتێکدا ژماردنی دەنگەکان بەردەوامە و هێشتا بەشێکی زۆر کەمی دەنگەکان جیاکراونەتەوە.

کەمتر لە دوو کاتژمێر پاش داخستنی بنکەکانی دەنگدان ئاژانسی ئەنادۆڵی لە زاری ئەردۆغانەوە ڕایگەیاند کە گوایە بە ٪ 55.5 لە پێشە. کلیچدار ئۆغڵو هەتا ئێستا 38.6 ٪ی بەدەستهێناوە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئانکا دەڵێت ئەردۆغان ٪ 49.7 ی بەدەستهێنا و کلیچدارئۆغڵوش 45 ٪.

هەروەها ئاژاسەکە دەڵێت سینان ئۆغان ٪5.4 ی دەنگی بەدەستهێناوە و ئەنادۆڵۆ دەڵێت 4.8 ی بەدەستهێناوە.

سەرچاوە/ ئاژانسی ئانادۆڵو