هەندێک لە دانیشتوانی شاخەکانی کالیفۆرنیا بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر گیریان خواردووە
Your browser doesn’t support HTML5
هەندێک لە کۆمەڵگە شاخاوییەکانی باشووری کالیفۆرنیا بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە گیریان خواردووە، ڕەنگە بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکەش بمێننەوە. هەوای جەمسەری باکوور لە کۆتایی مانگی دوودا، شەپۆلێکی دەگمەنی سەرمای لە ڕۆژهەڵاتی لۆس ئەنجلس لە چیای سان بێرناردینۆی لێکەوتەوە.