ڕووسیا دەڵێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا لە نزمترین ئاستدایە

وتەبێژی کرێملین دیمیتری پێسکۆڤ

ڕووسیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا لە نزمترین ئاستدایە، و ئەو بیرۆکەیەی ڕەتکردەوە کە هەردوولا دەتوانن پەیوەندییەکانیان لە نیوەی ماوەی سەرۆکایەتی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکادا بگۆڕن.

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: پێدەچێت پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە ڕووی مێژووییەوە لە نزمترین خاڵدا بن، بەداخەوە.

"هیچ هیوایەک بۆ باشتربوونی پەیوەندییەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا نییە".

پەیوەندییە خراپەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا ساڵی ڕابردوو هێندەی تر ئاڵۆزتر بوو کاتێک ڕووسیا ئۆکرانیای داگیرکرد، ئەمەش وایکرد واشنتن و هاوپەیمانەکانی بە زەبری سزای ئابووری وەڵامی ڕووسیا بدەنەوە.

هەروەها ئەمەریکا پاڵپشتی ئابووری و سەربازی بەرچاوی پێشکەش بە کێڤ کردووە، ئەمەش سەرکۆنەی بەرپرسانی ڕووسیای لێکەوتەوە، کە واشنتنیان تۆمەتبار کردووە کەوا ڕۆڵی ڕاستەوخۆی لە ململانێیەدا هەیە.

لە کاتێکدا کە ناوبەناو سەرکەوتنی دیپلۆماسی هەبووە، لەوانە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان کە ترێڤەر ڕید، سەربازی دێرین لە هێزی دەریایی ئەمەریکا و بریتنی گرینەر ئەستێرەی باسکە گرتەوە، بەڵام پەیوەندی ئاست بەرز کەم بووە.

دانوستانەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پشکنینەکان بەپێی پەیماننامەی سنووردارکردنی چەکی ئەتۆمی نوێ START لە کۆتا خولەکی مانگی یانزەدا هەڵوەشایەوە، لەکاتێکدا کرێملین بیرۆکەی دانوستانی ڕووبەڕووی نێوان بایدن و سەرۆک ڤلادیمێر پوتن - کە دواجار کۆبوونەوەیان بە شێوەیەکی کەسی لە جنێڤ لە مانگی شەشدا 2021.

کرێملین شیانی گفتوگۆی زیاتری نێوان سێرگی ناریشکین سەرۆکی هەوڵگری بیانی ڕووسیا و ویلیام بێرنزی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا بەلاوە نەنا کە لە مانگی یانزەدا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز