خواست لەسەر بەکارهێنانی سۆبای دار زیاد دەکات

Your browser doesn’t support HTML5

لەگەڵ ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا بەکارهێنەرانی سۆبای دار کەم ببۆوە، بەڵام لەم ساڵدا بەهۆی دابەش نەکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان و کەمبوونەوەی کارەبا، بەشێک لە هاووڵاتیان گەڕاونەتەوە بۆ بەکارهێنانی ئەم سوبایە، فرۆشیارانی سۆبای دار دەڵێن ئەمساڵ بە ڕێژەیەکی زۆر سۆبای داریان فرۆشتووە.