ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ : تورکیا دادگا و یاساکانی بۆ بەئامانجگرتنی ناڕەزایەتییەکان بەکاردەهێنێت

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ هیومان ڕایتس وۆچ، ڕۆژی پێنجشەممە لە راپۆرتی ساڵانەیدا وتی حکومەتی سەرۆک تەیب ئەردۆغان تورکیا، ، بە سانسۆر و سزای زیندانیکردن، بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە سەرکوتی نەیارانی ناڕازی و نەیارانی سیاسی کردووە.

بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە ناوەڕاستی مانگی شەش بەڕیوەبچێت بەڵام ئەردۆغان ڕایگەیاندووە کە دەکرێت زووتر بێت. ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کە ئەو و پارتی داد و گەشەپێدان کە ڕەگ و ڕیشەی ئیسلامییەیان هەیە، دەتوانن دوای 20 ساڵ لە دەسەڵاتدا بدۆڕێن.

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی چاودێری مافەکان هاتووە، دەسەڵاتدارانی تورکیا یاساکانی سانسۆری ئۆنلاین و زانیاری ناڕاست بەکاردەهێنن بۆ دەمکوتکردنی میدیای سەربەخۆ و ئۆپۆزسیۆن و دەنگە ناڕازییەکان.

هیو ویلیامسۆن، بەڕێوەبەری ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست لە پەرلەمانی ئەوروپا لە ڕاپۆرتەکەدا ڕایگەیاندووە "حکومەت هەڵوێستی زۆر خراپەکاری بەرامبەر بە ئۆپۆزسیۆنی سیاسی ئەنجامداوە، قەدەغەکردنی ناڕەزایەتی گشتی و زیندانیکردن و سزادانی بەرگریکارانی مافی مرۆڤ و ڕەخنەگرانی لەلایەن دادگاکانەوە کە بە فەرمانی سیاسی کاردەکەن".

مانگی ڕابردوو دادگایەک سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ زیندانی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵدا سەپاند، کە ئەگەری هەیە ڕکابەری ئەردۆغان بێت لە پارتی کۆماریخوازی گەلی کۆماری ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی جەهەپە و قەدەغەکردنی سیاسەتی بەسەردا سەپاند بەهۆی سوکایەتیکردن بە بەرپرسانی گشتی لە ساڵی 2019دا، تۆمەتێکە کە ئەو نکۆڵی لیی دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز