لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس ڕاپۆرتی کۆتایی بڵاودەکاتەوە

Your browser doesn’t support HTML5

یاسادانەرانی ئەمەریکا کە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی 6ی مانگی یەکی 2021 دەکەن بۆ سەر کۆنگرێس، ڕاپۆرتی کۆتایی لێکۆڵینەوەکانیان بڵاوکردەوە. دوای ساڵ و نیوێک لە لێکۆڵینەوە و زیاتر لە هەزار شایەتحاڵ، لێکۆڵەران دەڵێن سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە هەوڵی تێکدانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020.