فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە قامیشلۆ کردە ئامانج

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، نزیکەی کاتژمێر ٦ی ئێوارە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە قامیشلۆ کردە ئامانج.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ٢ بریندار هەیە. بەڵام تا ئێستا ناسنامەی بریندارەکان ڕوون نەکراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری دەنگی ئەمریکا لە قامیشلۆ، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتەهێزەکانی ئاسایش کە لە شوێنی ڕووداوەکەدا بوون، بۆ دەنگی ئەمەریکا پشتڕاستیان کردەوە کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرشەکەی ئەنجام داوە و هەروەها ٢ کەسیش برینداربوونە.

ئەوان وا گریمانە دەکەن کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشەکەی ئەنجام داوە تورکی بوە.

Your browser doesn’t support HTML5

راپۆرتی پەیامنێر زانا عومەر