ئەوروپا هەم توڕەیە و هەم نائارامە بەرامبەر پێشبینی ئەوەی لیز تڕەس ببێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی بەریتانیا؛ دیپلۆماتکاران دەڵێن لەگەڵ شەڕی ئۆکرانیا و هەڵاوسانی بەربڵاوی ئابوریدا، دوا شت کە پێویستیان پێیەتی شەڕێکی دیکەیە سەبارەت بە چوونەدەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.
تڕەس پێشەنگی کێبڕکێی پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدارە بۆ جێگرتنەوەی بۆریس جۆنسۆن، لە سەرانسەری یەکێتی ئەوروپا کە 27 وڵاتی تێدایە و هێندە سەرسام نین بەرامبەری.
ئەو وەک وەزیری دەرەوە، پاڵپشتی یاسایەکی کرد کە بە شێوەیەکی تاکلایەنە بەشێک لە ڕێککەوتنی جیابوونەوەی بەریتانیا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپای هەڵوەشاندەوە و وەک سەرۆک وەزیران بەڵێنی داوە کە پەسەندی بکات هەنگاوێک کە لەندەن دەخاتە سەر ڕێڕەوی بەریەککەوتن لەگەڵ برۆکسل.
قسەکانی ئەو لە کاتی هەڵمەتی سەرکردایەتیدا، لە کاتێکدا ئامانجی ئەندامانی پارتەکەیە کە چێژ لە هەندێک قسەی خراپ وەردەگرن بەرامبەر فەرەنسا و یەکێتی ئەوروپا بەگشتی، بەڵام ئەمە یارمەتیدەر نابێت.
مانگی ڕابردوو لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا "دۆستە یان دوژمنی" بەریتانیایە، لە وەڵامدا گوتی "دەستەی سوێندخواردن کۆتاییهاتووە."
یەکێک لە دیپلۆماتکاران کە بنکەکەی لە برۆکسڵە دەڵێت "لە چوارچێوەی دۆخی ئێستادا، ئەوە سەرلێشێواوانە کە پێیوایە توانای ئەوەی هەیە لێدوانی لەم شێوەیە بدات". "ئێمە 200% سەرنجمان لەسەر شەڕی ئۆکرانیایە، هەڵاوسانی ئابووری بەرفراوان. ئێمە کاتمان نییە بەفیڕۆی بدەین لەم بابەتانەدا."
بەرپرسانی هەڵمەتەکەی تڕەس ڕایانگەیاندووە، ئەو لێدوانانە "گاڵتە"ن و بە دووری نازانرێت کاریگەری بەردەوامی لەسەر پەیوەندییەکانی فەرەنسا و بەریتانیا هەبێت.
هاوکات سەرچاوەیەکی حکومەتی فەرەنسا رایگەیاندووە، ئەو لێدوانانە جەخت لەسەر نەبوونی متمانەی نێوان پاریس و لەندەن دەکەنەوە، کە بەهۆی ئەو تۆمەتانەوە وروژێنراوە کە ماکرۆن هێندە هەوڵی نەداوە بۆ رێگریکردن لەو کۆچبەرانەی کە بە بەلەم دەپەڕنەوە بۆ کەناراوەکانی ئینگلتەرا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز