بازاڕی کۆنەفرۆشانی هەولێر یاخود بازاڕی سورچیان
Your browser doesn’t support HTML5
بازاڕی کۆنەفرۆشان تایبەتە بە کڕین و فرۆشتنی ئـەو کەلوپەلانەی کە بەکارهاتوون و پێیان دەڵێن دەستی دوو، بەردەوام ئۆتۆمبێلی پڕ لە کەلوپەلی ماڵەکان دەگاتە نێو بازاڕەکە و لە بازاڕەکەشەوە بۆ ماڵەکان بار دەکرێن. هەندێک کەسیش بە دوای ئـەو کەلوپەلانەدا دەگەڕێن کە ڕەنگە لەشوێنەکانی تر بە دەگمەن دەستیان بکەوێت.