بهرپرسێكی پۆلیسی ئهفغانستان ڕایگهیاند كه شهڕ و پێكدادان لە نێوان هێزهكانی تاڵیبان و پاسهوانانی سنووری ئێران ڕۆژی یهكشهممە ڕوویداوە و به لایەن كهمەوە كهسێك له بەری ئهفغانستان كوژراون.
بەهرام حەقمال وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای نەمرۆزی باشووری ئەفغانستان بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند "یەک کوژراو و بریندارێکمان هەیە، تا ئێستا هۆکاری پێکدادانەکە ڕوون نییە".
مەیسەم بەرزەندە قایمقامی ناوچەی سنووریی هیرمەندی ئێران لە زاری ئاژانسی هەواڵی فارسی نیمچە فەرمی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، پێکدادانەکان وەستاون و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئاژانسی تەسنیمی ئێران رایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی تاڵیبان هەوڵیانداوە ئاڵاکەیان بەرز بکەنەوە "لە ناوچەیەکدا کە خاکی ئەفغانستان نییە"، شەڕ و پێکدادان روویداوە.
سەرچاوە خۆجێیەکان بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، ئەو کەسانەی لە نزیک سنوورەکان لە دیوی ئەفغانستان دەژین، کاتێک پێکدادانەکان توندتر بوونەتەوە لە ماڵەکانیان هەڵاتوون بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن.
لە دوای ئەوەی ساڵێک لەمەوبەر دەستیان بەسەر ئەفغانستاندا گرتووە، هێزەکانی تاڵیبان زۆرجار لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئێران کە لە رۆژئاوا دراوسێی ئەو وڵاتەیە، هەروەها لەگەڵ پاکستانیش کە لە رۆژهەڵاتەوە دراوسێی ئەو وڵاتەیە شەڕ و پێکدادان ڕوویانداوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز