ڕەنگە بڕیارێکی دادگای ئیسرئیل ببێتەهۆی ئاوارەبوونی سەدان فەلەستینی

نزیکەی 1200 فەلەستینی لە ناوچەی کەناری ڕۆژئاوا لە مەسافیر یاتا ڕووبەڕووی مەترسی ڕاگواستنی زۆرەملێ بوونەتەوە، لەپیناو دابینکردنی شوێن بۆ سوپای ئیسرائیل. دوابەدوای شەڕێکی یاسایی کە دەیان ساڵە بەردەوامە و مانگی ڕابردوو لە دادگای باڵای ئیسرائیل کۆتایی هات.

ئەم بڕیارە دەرگای لە یەکێک لە گەورەترین ئاوارەبوونەکان کردەوە لەو کاتەوەی کە ئیسرائیل لە جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵی 1967دا ئەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵ کرد. بەڵام دانیشتووانەکەی رەتیدەکەنەوە خاکی خۆیان بەجێبهێڵن، بەو هیوایەی خۆڕاگرییان و فشارە نێودەوڵەتییەکانیان ببنە رێگر لەبەردەم ئیسرائیل کە پێیان چۆڵنەکەن.

لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ئیسرائیل ناوچەکەی بە ناوچەیەکی سەربازی داخراو ناساند کە بە "ناوچەی تەقەکردنی 918" ناسراوە. لە دادگادا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم 3000 هێکتارە (7400 دۆنم) بەدرێژایی سنووری ئیسرائیل و کەناری ڕۆژئاوا "زۆر گرنگە" بۆ مەبەستی مەشق و ڕاهێنان و ئەو فەلەستینیانەی لەوێ دەژین تەنیا دانیشتووی وەرزین.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز