ڕووسیا ئەمباری ئەو چەکانە بۆردومان دەکات کە ئەمریکا و ڕۆژئاوا ڕەوانەی ئۆکرانیایان کردووە

ئاژانسی ئینتەرفاکسی ئۆکرانیا ڕۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە، هێزەکانی ڕووسیا مووشەکی کروزیان وەشاندووە بۆ لەناوبردنی کۆگایەکی گەورە کە چەکی ئەمریکی و ئەوروپی تێدابووە لە ناوچەی تێرنۆپیل لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا، لەکاتێکدا شەڕ لەناو شەقامەکانی شاری سیڤیرۆدۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەردەوامە.

فەرمانڕەوای هەرێمی تێرنۆپیل رایگەیاند، هێرشێکی موشەکی بۆ سەر شاری چۆرتکیڤ ئەنجامدراوە کە لە دەریای رەشەوە ئاڕاستەکراوە، بەشێکی دامەزراوەیەکی سەربازی خاپوورکردووە و بەو هۆیەوە 22 کەس برینداربوون. هەرچەندێکە بەرپرسێکی ناوچەکە وتی هیچ چەکێک لەوێ هەڵنەگیراوە.

مۆسکۆ چەندین جار ڕەخنەی توندی لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە گرتووە کە چەکیان بۆ ئۆکرانیا دابینکردووە. سه رەتای ئه م مانگه سه رۆكی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن رایگەیاند كه روسیا شوێنی نوێ بە ئامانج دگرێت ئەگەر رۆژئاوا موشەكی دوورمەودا بۆ ئۆكرانیا دابینبكات، مەبەست لەو موشەکانە سیستمی موشەكی گەڕۆک و زیرەکە.

سەرکردەکانی ئۆکرانیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا داوایان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کردووە بۆ خێراکردنی گەیاندنی چەکی قورس لە کاتێکدا هێزەکانی ڕووسیا بۆردومانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەکەن.

سەچاوە: ڕۆیتەرز