لە ئێستادا سکاڵایەک لە بەردەم دادگای فیدراڵی عێراقە سەبارەت بە تانەدان لە ناردنی 200 ملیار دینار لە لایەن حکومەتی عێراقیەوە بۆ هەرێمی کوردستان، د. جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت" ئەگەر دادگای فیدڕاڵی بە ویژدانەوە ئەم بابەتە هەڵسەنگێنێت، ئێمە لەو باوەڕداین ئەم پارە ناردنە بۆ هەرێم بە دروست بڕیار دەدەن و جگە لەوە دەبێت پارەی زیاتریش بدەن بە هەرێم، دەشڵێت“ وەکو ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتوو بەنیازین بچین سکاڵایەک بکەین لە دادگای فیدڕاڵی کە بۆچی حکومەتی بەغداد پارەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت؟ ئەو کاتەی ناوچەی سوونی هەموو چووە دەستی داعش حکومەتی عێراق نەهات مووچەی فەرمانبەرانی ژێردەستی داعش ببڕێت بەبیانووی ئەوەی کە داعش حوکومەتێکی تیرۆریستیە و لەدەرەوە هاتووە لانی کەم ئێمە وەکو کورد نە ئیرهابین و ئێمە له دەرەوەش نەهاتووین، بەڵکو بەشێکین لەعێراق ئیتر کە عێراق مووچەی فەرمانبەرانی موسڵ و سەڵاحەدینی نەبڕی چۆن ئێستا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبیانووی ڕادەستنەکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی دەبڕێت."
“ئەمە بیانووە.... “
لە سەرەتای قسەکانیدا، د. جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەکرد“ بابەتی 200 ملیارەکە حەز دەکەم ئەوە بڵێم خاڵی یەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستان نابێت مووچەی فەرمانبەران دوابخات لەبەر 200 ملیارەکە چونکە 200 ملیار پارەیەکی زۆر کەمە 135-137 ملیۆن دۆلار دەکات لەکاتێکدا مووچەخۆری هەرێمی کوردستان باسی ژمارەیەکی گەورەیە ئەمە بیانووە، جیاوازی زۆر بووە لە نرخی نەوت و لەداهاتی ناوخۆ و لەخاڵی سنوری و لەباج و لە زۆرشتی تریش حکومەتی هەرێم هەندێکی شتی لێکدانی حەوت قات کردووە ئیتر چ نرخی نەوت بێت چ نرخی کاڵا و ئەو شتانە بێت چ باجەکان بێت هەمووی زیادی کردووە ئەمە بیانویەکی بێ مانایە. “
“ ئەم بابەتی 200 ملیارە بەڕاستی نە پەرلەمانی کوردستان نە پەرلەمانی بەغداد هیچی لێ نازانێت “
د. جەمال کۆچەر ئەوەشی وت“ ئەم بابەتی 200 ملیارە بەڕاستی نە پەرلەمانی کوردستان نە پەرلەمانی بەغداد هیچی لێ نازانێت کە پێناسەی ئەم 200 ملیارە چیە؟ ئەمە ڕێککەوتنێکی نهێنیە لەنێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەندێکجار پێی دەڵێن سلفەیەکە یان پێی دەڵێن قەرزێکە یان پێی دەڵێ هاوکاریەکە هەندێک جار پێی دەڵێن بەشێکە بۆ تەواوکردنی مووچەی فەرمانبەران، ئێمە وەکو ڕێککەوتنەکە نازانیین چییە لە لیژنەی دارایی بووم لە خولی ڕابردوو. “
د. جەمال کۆچەر ئاماژەی بە هۆکاری ئەو سکاڵایە کرد کە لە ئێستادا لەبەردەم دادگای فیدراڵی عێراقە سەبارەت بە 200 ملیارەکە، لەو ڕووەوە د. جەمال کۆچەر وتی“ ئەمجارەش هەر لە لیژنەی داراییم کەسێک نازانێت پێناسەی ئەم 200 ملیارە چیه؟ لەبەرئەوە ئەم گومانە دروستبووە و ئەم سکاڵایانە دروستبوون لەبەردەم دادگای فیدراڵی عێراق. “
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق زیاتر ڕونیکردەوە“ هەتا ئێستا هەرێمی کوردستان ئەم 200 ملیارە وەردەگرێت بەشه مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی پێ تەواو دەکات، پرسیارەکە لێرە ئەوەیە ئایا مووچەخۆر و فەرمانبەری هەرێمی کوردستان بەشی لە بودجەی دەوڵەتی عێراقی هەیە یان نا؟ وەڵامەکەی بەڵێ هەیە، ژمارەی مووچەخۆر و فەرمانبەری هەرێم لەناو بودجەی عێراق 68221 کەسن ئەگەر بەشی پارەی ئەمان باس بکەین مانگانە دەبێت یەکەمجار 200 ملیارەکە بنێرن، مووچەی فەرمانبەران نابێت ببێت بە بەشێک لە وەرقەی فشار و ململانێی سیاسی و سزدانی یەکلای تر حکومەت بۆ حکومەتێکی تر بەمووچەی فەرمانبەران، چونکە ئەوکاتەی ناوچەی سونی هەموو چووە دەستی داعش حکومەتی عێراق نەهات مووچەی فەرمانبەرانی ژێردەستی داعش ببڕێت بەبیانووی ئەوەی کە داعش حوکومەتێکی تیرۆریستیە و لەدەرەوە هاتووە لانی کەم ئێمە وەکو کورد نە ئیرهابین و ئێمە له دەرەوەش نەهاتووین، بەڵکو بەشێکین لەعێراق ئیتر کە عێراق مووچەی فەرمانبەرانی موسڵ و سەڵاحەدینی نەبڕی چۆن ئێستا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبیانووی ڕادەستنەکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی دەبڕێت؟!“
“ ئەگەر دادگای فیدڕاڵی بە ویژدانەوە ئەم بابەتە گفتوگۆ بکات ئێمە لەو باوەڕەین ئەم پارە ناردنە بۆ هەرێم بە دروست بدەن و دەبێت پارەی زیاتریش بدەن بە هەرێم “
د. جەمال کۆچەر دەشڵێت“ من لەو بڕوایەدام ئەگەر دادگای فیدڕاڵی بە ویژدانەوە ئەم بابەتە گفتوگۆ بکات ئێمە لەو باوەڕەین ئەم پارە دروستە بدەن و دەبێت پارەی تریش بدەن تەواوکەری ئەم پارەیەش کە *682021* یە چۆن بڕیاری نەوت و گازەکەیدا بەبێ موراعاتی لایەنی حکومەتی هەرێم بەناوی دەستور قسەیان کرد دەبێت لەهەمانکاتدا دەستوورانە قسە بکەن لەم بابەتەش کە ماددەکانی 15و16 و30 ی دەستور دەڵێت" هەر کەسێکی عێراقی مافی هەیە بە کەرامەت و بە ئازادانە و بێمنەتی بژی لەسەر ئەم خاکە" ئێ باشە مووچەخۆری عێراق و هی هەرێم خزمەتی عێراق دەکات! بەڵێ ئێستا چەند ئاوارە لە هەرێمی کوردستان هەن کە ئەمنیەتیان پارێزراوە چەند شت بۆ عێراق لەدەروازەی ئیبراهیم خەلیل و دەروازەکانی تری هەرێم داخڵ دەبێت، ئێمە بەشێکێن لە سیستەمی ئەمنی و ئابوری و ڕۆشنبیری ئیتر نابێت خەڵک سزابدرێت لەسەر هەڵوێستێکی حکومەت یان لایەنی سیاسی. “
ئەو پەرلەمانتارە زیاتر ڕونیکردەوە“ دەبێت پارەی 682021 فەرمانبەر کە جێگیرکراون لە خشتەی لە بودجەی 2021 وەک بەشێک لە هێزی کاری تەمویل کراو، پارەکەی هەمووی بنێرێت چونکە فەرمانبەر بەشێک نییە لە ململانێی سیاسی لە نێوان حکومەت و حیزبەکان و کەسەکان فەرمانبەر هیچ پەیوەندی بەو ململانێیە نییە نەوت ڕادەست بکەن یان ڕادەستی نەکەن ئەوە کێشەی هاوڵاتی نییە بەڵکو ئەوە کێشەیەکە لەنێوان دوو حکومەتە، دادگایەکی فیدڕاڵی هەیە بڕیار دەدات و تەواو دەبێت دادگای فیدڕاڵی بەویژدانانە قسە بکات و بڵێت فەرمانبەری هەرێمی کوردستان بەشێکە لە سیستەمی هێزی کاری فەرمانبەرانی بەغداد و دەبێت بەویژدانانە قسە بکەن و بڵێت دەبێت حکومەتی عێراقی پارەی 682021 کەس بۆ ئەو کەسانە دابین بکات، ئەوەی تر لەنێوان دوو حکومەتە چۆن خۆیان سافی دەکەن ئەوە کێشەی خۆیانە."
“کێ دەتوانێت سکاڵا لە دادگای فیدراڵی دژ بە حکومەتی عێراقی سەبارەت بە نەناردنی موچەی فەرمانبەران تۆمار بکات؟“
“وەکو ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتوو بچین سکاڵایەک بکەین لەدادگای فیدڕاڵی کە بۆچی حکومەتی بەغداد پارەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت“
بە وتەی د. جەمال کۆچەر“ حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە و هیچی ڕادەست نەکردووە، ئەوەی پێویستە لەم بوارە ئەم شەڕە بکات، وە ئێمە دەیکەین و بڕیارمانداوە وەکو ئەندامانی فراکسیۆنی یەکگرتوو بچین سکاڵایەک بکەین لەدادگای فیدڕاڵی کە بۆچی حکومەتی بەغداد پارەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت!؟
“دەبێت خەڵک بێت سکاڵا بکات بۆ 3000 واژوو ناهێنن یان 200 یان 20 کەس لە هەرێمی کوردستان بێن سکاڵایەک بهێننە دادگای فیدڕاڵی“
د. جەمال کۆچەر ئەوەش دەڵێت“ خاڵی دووەم دەبێت خەڵک بێت سکاڵا بکات بۆ 3000 واژوو ناهێنن یان 200 یان 20 کەس لە هەرێمی کوردستان بێن سکاڵایەک بهێننە دادگای فیدڕاڵی کە حکومەتی بەغداد کەمتەرخەمە لەناردنی مووچەی ئێمە داوادەکەین مافمان بەگوێرەی دەستور قسەی خۆتان بڵێن من لەو بڕوایەدام یەکسەر دادگای فیدڕاڵیش دەڵێت، حکومەتی بەغداد دەبێت پارە دابین بکات، لایەنی سێیەم حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت پێداچوونەوەیەک بەخۆی بکات لەسەر بابەتی پابەندبوون و پابەندنەبوون یەکلابکاتەوە نابێت بودجە ببێتە بەشێک لە ململانێی، ململانێی لە جێگەیەکی ترە نەک لەنانی خەڵکی، دەبێت هەرێمیش و بەغدادیش ئەمە یەکلابکاتەوە. “
د. جەمال زیاتر ڕونیکردەوە، کە چۆن هاوڵاتییان دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن، لەو ڕووەوە د. جەمال دەڵێت“ دەتوانن بەسێ ڕێگا ئەم شتە بکەن، لەڕێگەی خۆیانەوە ڕاستەوخۆ پارێزەر بۆخۆیان بگرن، لەڕێگەی ئێمەوە یان لەڕێگەی سەرۆک کۆمار کە پارێزەری دەستورە هەندێک هاوڵاتی واژوو کۆبکەنەوە و بچنەلای ئەو بڵێن ئێمە داوادەکەین لەجەنابت تەفسیری ئەم ماددەی دەستورە بکە و گرێی بدە بەمووچەی ئێمە لەناو بودجەی 2021."
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پێتان دادگای فیدراڵی وەک خۆتان دەڵێن (بە ویژدانەوە) ئەو بڕیارە بدات؟
د. جەمال کۆچەر وتی“ دادگا هەتا ئێستا لەسەر بابەتی لەمە هەستیارتر قسەی کردووە، بابەتی نەوتی هەرێمی کوردستان لەم بابەتە زۆر هەستیارترە لەبابەتی 2/3 بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەم بابەتە زۆر هەستیارترە بابەتێکی لەبەرئەوە دادگای فیدڕاڵی هیچ بابەتێک نییە خۆی لێ بشارێتەوە یان خۆی لێ بەدووربگرێت لەبەرئەوە من لەو بڕوایەدام ئێمە لەبابەتە بەجورئەت بێین و قسەی خۆمان بکەین مادام دادگای فیدڕاڵی دەستی برد بۆ بابەتی نەوت و شتی هەرێم ئێمەش دەبێت بۆ ئەم مافانەی خۆمان یان خۆمان جیابکەینەوه، لەبەغداد کە ئەوەش ناکرێت یان بێین شەڕی یاسایی بەیاسایی بکەین، ئێمەش چی مافمان هەیە لە بەغداد بەکۆدەنگیەکی کوردی و پاڵپشتی سونی و هەندێک شیعە یەکلابکەینەوە. “
Your browser doesn’t support HTML5