بەهار مەحمود مامۆستایەکی دەگمەنی کورد کە زمانی ئاماژە دەڵێتەوە
Your browser doesn’t support HTML5
بەهار مەحمود دەڵێت لە ڕێگەی تێکەڵاوییەوە لەگەڵ نابیستەکان خۆی فێری زمانی ئاماژە کردووە و دەیان ساڵە وەکو وەرگێڕێک یارمەتی نابیستەکان دەدات تا بزانن چی لە دەوروبەریان دەگوزەرێت. بەهار کە سەرۆکی رێکخراوی ئاماژەیە لە کوردستان، دەڵێت تا ئێستا پەیمانگایەک یاخود زانکۆیەک نییە بە شێوەیەکی ئەکادیمی زمانی ئاماژە فێری خەڵک بکات.