یادی ڕۆژنامەگەری کوردی لە زانکۆی هەڵەبجە
Your browser doesn’t support HTML5
یادی ڕۆژنامەگەری کوردی بە چەندین چالاکی جۆراو جۆر لە زانکۆی هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا. مامۆستایان و خوێندکاران لەگەڵ ئەوەی ئاماژە بەوەدەکەن کە کورد مێژوویەکی پرشنگداری هەیە لە دەست گەیشتنی بە ئامراازەکانی ڕاگەیاندن، بەڵام ڕۆژانە کار بۆ بەرتەسککردنەوەی مەودای ئازادی ڕادەربڕین دەکرێت و دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش لە دۆخێکی شڵەژاو بێ گوێدانە یاسا و بواری ڕۆژنامەوانی هەندێک جار بەرهەمەکانیان دەخەنە ڕوو.