دوو بارەگای ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سوتێنران

نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان- سوریا لە شاری دەربەسیە و نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا لە شاری مالیکییە و حەسەکە سوتێنران.

ئەنەکەسە ڕایگەیاند کە هەر سێ نوسینگەکەیان لەلایەن گروپێک لە لایەنگرانی پارتی یەکێتی دیموکرات سوتێنراون.

ڕووداوە هاوچەرخەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کاریگەری لەسەر دۆخی ناکۆکی نێوان هێزەکانی پارتی یەکێتی دیموکرات و ئەنەکەسە دەبێت.

شەوی 18ی مانگی چوار، نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان- سوریا لە شاری دەربەسیە و نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە شاری مالیکییە سوتێنران.

لەلایەن خۆیانەوە، بەرپرسانی ئەنەکەسە لایەنگرانی پارتی یەکێتی دیموکرات بە ئەنجامدانی ئەم کارە تۆمەتبار کرد.

بەرپرسی پەیوەندیەکانی ئەنەکەسە حەسەن ڕەمزی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند

شەوی 18ی مانگی چوار، لایەنگرانی پارتی یەکێتی دیموکرات مۆلۆتۆڤیان فڕێداوەتە ناو هەر سێ بارەگاکانیان کە لە ئەنجامدا نوسینگەکان سوتان.

لە درێژەی قسەکانیدا بەڕێز ڕەمزی ڕایگەیاند کە ئەمە یەکەم ڕووداو نییە کە لایەنگرانی پارتی یەکێتی دیموکرات دەیکەن، زۆرجار هێرشیان کردووەتە سەر نوسینگەکانی و وێرانیان کردووە.

بەرپرسەکە گوتیشی ئەم کردەوانەی پارتی یەکێتی دیموکرات کاریگەری لەسەر دیالۆگی کورد و کورد دەبێت.

جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەم ڕووداوانە لەلایەن پارتی یەکێتی دیموکرات لە کاتێکدایە کە هەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ کاراکردنی پرۆسەی دیالۆگ.

بەڵام ڕووداوە هاوچەرخەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کاریگەری دەبێت لەسەر ناکۆکی نێوان ENKS و PYD و قوڵبوونەوەی گرژی نێوانیان.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرتی زانا عومەر