هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی سعودیە ‌هێرشێکی نوێ دەکاتە سەر یەمەن

هاوپەیمانی بە ڕابەرایەتی عەرەبستانی سعودیە هێرشی ئاسمانیان کردە سەر یەمەن، دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن یاخیبوە حوسیییەکان بۆ ماوی 3 ڕۆژ، لەکاتێکدا سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەرزەنشتی هەڵکشانی تووندوتیژی کرد لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەو جەنگە بۆ ساڵی هەشتەم.

بەپێی کەناڵی هەواڵی سعودیە، ئامانجی هێرشەکان سەنعای پایتەخت بوو کە یاخیبوان تیدا باڵادەستن.

هێرشەکان بەکاتێکی کەم ئەنجام دران، دوای ڕاگەیاندنی حوسییەکان کە لە ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، بۆ ئاگربەست بۆماوی 3 ڕۆژ و پێشنیاری ووتوێژی ئاشتیان کرد بەمەرجێک سعودیە هێرشە ئاسمانییەکانی و ئابڵوقەکانی لەسەر یەمەن ڕابگرێت و هێزە بیانیەکان دوورخاتەوە.

بەر لە ڕۆژێک یاخیبوان فرۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکیان گرتە 16 ئامانج لە شانشینی عەرەبستانی سعودیە، کە بۆە هۆی تەقاندنەوەی کارگەیەک لە نزیک شارێگای فۆرمیلا 1 لە نزیک شاری جەدە و کەوتنەوەی ئاگری زۆر و ترس لای شۆفێرەکان درووستکرد.

شەپۆلی هێرشەکان و کاری دیبلۆماتی لەکاتێکدایە یەمەنی کە هەژارترین وڵاتە لە جیهانی عەرەبیدا، دوێنێ شەممە 7 ساڵ تێپەڕی بەسەر دەستوەردانی هاوپەیمان کە سعودیە ڕابەرایەتی دەکات دژ بە حوسییەکان ئەوانەی ساڵی 2014 دەستیان بەسەر سەنعادا گرت.

ململانێکە بۆتە هۆی کوژرانی هەزاران کەس و ئاوارەبوونی ملێۆنەها کەس، هەروەها کەوتنەوەی دۆخێکی کە نەتەوەیەکگرتوەکان بە خراپترین قەیرانی مرۆیی لە جیهاندا ناوی لێناوە.

ڕۆژی شەممە ئەنتۆنێۆ گۆتێرس سکرتێری گشتی نەتەوەیکگرتوەکان سەرزەنشتی هەڵکشانی لە پڕی کاری شەرانگێزی کرد.