خۆپیشاندان لە عێراق بە بۆنەی دووهەمین ساڵیادی کوژرانی قاسم سولێمانی و موهەندیسی

بە سەدان عێراقی لە بەغدادی پایتەخی عێراق ڕۆژی شەممە کۆبوونەوە بۆ ساڵیادی کوژرانی فەرماندەی دیاری سوپای پاسدارانی ئێران و سەرکردەیەکی میلیشیایی عێراقی کە لە هێرشێکی فرۆکەی بێفرۆکەوانی ئەمەریکادا کوژران. بەشێک لە بەشداربووان دروشمی دژە ئەمەریکایان دەوتەوە.

خۆپیشاندەران داوای دەرچوونی سەربازە ئەمەریکایەکانیان دەکرد لە عێراق، لە یادی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی بەغدا کە لەلایەن ئەمەریکا ئەنجامدرا، لەو هێرشەدا قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی ئەلموهەندیسی جێگری فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران کوژران.

کوژرانی قاسم سولێمانی و موهەندیسی لە فرۆکەخانەی بەغدا بووە هۆی ئەوەی ئەمەریکا و ئێران زۆر نزیک ببنەوە لە شەڕێک ئەمەش بوە هۆی بێزاری لەناو عێراقدا و وایکرد پەرلەمانی ئەو وڵاتە داوای دەرکرنی هێزە بیانیەکان لە عێراقدا بکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە پاش کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس ڕایگەیاند " قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی ئەلموهەندس بەرپرسیار بوون بەرامبەر کوشتنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازی عێراقی کە دژی گەندەڵی و دەستێوەردانی ئێران بوون لە کاروباری عێراقدا. بۆیە خەڵکی ئاسایی عێراق پرسەی ناگێڕن بەڵکو خۆشحاڵی دەردەبڕن."

جێگای باسە هێزی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە کۆتایی مانگی 12 بە فەرمی کۆتایی بە ئەرکی شەڕکەری پشتیوانکردن لە ‌هێزەعێراقییەکان لە شەڕی دژ بە دەوڵەتی ئسیلامیدا هێنا.

هەرچەندە نزیکەی 2500 سەرباز لەوێ دەمێننەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر ڕووداوێکی چاوەڕوان نەکراو لە ئایندەدا هەروەها پشتیوانی هێزەکانی عێراق دەکەن لە ڕووی ڕوێژکارییەوە.

مستەفا کازمی ڕۆژی چوارشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند " ئەرکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتاییهات و سەرجەم کەرەستەکانیشیان بردە دەرەوەی وڵات، لەمەولا ئەرکی ئەوان دەبێتە ڕاوێژکاریی و پاڵپشتی بە گوێرەی دەرەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژی. سوپاس بۆ هاوبەشەکانمان لەشەڕی دژی داعش و هێزەکانمان ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەمان."

سەرچاوە:AP