هێزه‌کانی پێشمه‌رگه گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵیان له ناوچه‌ی غهڕهوپهڵکانهی نێوان قه‌زای خورماتووی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ناوچه‌ی گه‌رمیان دۆزیه‌وه، گومان ده‌کرێت قوربانیه‌کانی نێوی ئه‌و سه‌ربازه عێراقیانه بن، که 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌نزیک خورماتوو ڕفێنرا.
تا ئێستا ڕووفاتی 11 که‌س له‌نێو گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌که ده‌رهێنراوه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ژماره‌که زیاتریش بێت، به‌و پێیه‌ی تیمه‌کانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ سه‌رقاڵی پشکنینی وردتری سنوره‌که‌ن.
لیوا محه‌مه‌د ڕۆسته‌م جێگری فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په-حه‌مرین ی پێشمه‌رگه، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای وت"تائێستا 11 ڕووفاتمان دۆزیووه‌ته‌وه له گۆڕێکی بهکۆمهڵکدا له‌ناوچه‌ی غهڕهوپهڵکانه."
له ساڵی 2018 چه‌کدارانی داعش له نزیک پردی سه‌رحه‌د له‌سه‌ر ڕێگای نێوان خورماتوو-به‌غدا 12 سه‌ربازی عێراقیان ڕفاند و له‌وکاته‌وه چاره‌نوسیان نادیاره، له‌وباره‌یه‌وه لیوا محه‌مه‌د وتی"ڤیدیۆی 12 پۆلیسه ڕفێنراوه‌که‌ی عێراقمان لایه، گومان ده‌که‌ین ئه‌وانه‌ی له‌نێو گۆڕهکهدان، به‌شێکیان ئه‌و پۆلیسانه بن و خه‌ڵکی تریشیان تێدابێت، که چاڵێکی گه‌وره‌یان بۆ هه‌ڵکه‌ندوون و هه‌موویان گولهبارانکردوون."
له‌و ناوچه‌یه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌که‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه له غه‌ڕه‌و په‌ڵکانه، ده‌ستگیرکراوه به‌سه‌ر چه‌ندین گرتووخانه و حه‌شارگه‌ی داعشدا، سه‌رجه‌م حه‌شارگه و گرتووخانه‌کان له‌نێو تونێل و ئه‌شکه‌وتدا دروستکراون.
لیوا محه‌مه‌د گومانی خۆی نیشاندا ناوچه‌که گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ و گرتووخانه‌ی زیاتری تێدابێت، وتی"داعش له‌هه‌موو شوێنێک خه‌ڵکی کوشتووه، 5 ساڵه له غهڕهوپهڵکانه خه‌ڵک ده‌کوژن."
ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌ی غهڕهوپهڵکانه بۆ تێکدانی حه‌شارگه‌کانی داعش به‌رده‌وامه، ئه‌و ناوچه‌یه ماوه‌ی 5 ساڵه پێگه‌ی سه‌ره‌کی داعشه و به‌رده‌وام سه‌رووی 40 چه‌کداری تێدابووه، گومان ده‌کرێت چه‌کداره‌کان به‌ره‌و ناوچه‌ی زه‌رگه‌ی ڕۆژاوای خورماتوو ڕۆیشتبن.
دەنگی ئەمەریکا بەدواداچوونی زیاتر لەسەر بابەتی ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە دەکات.
Your browser doesn’t support HTML5
دڵشاد ئەنوەر