لە دنیای ئەمڕۆدا هێشتاش تێرۆریزم لە ڕێزی پێشەوەی مەترسییەکاندایە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی لە جیهاندا و هاوشێوەی پەتای کۆرۆنا و نەخۆشییەکانی ئێیدز و شێرپەنجە بەردەوام هەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە لەسەر مرۆڤایەتی. جیهادییەکانی داعش و ڕێکخراوە هاوشێوەکانی تری داعش بەردەوام خاوەنی پڕۆژەی وێرانکردن و سڕینەوەی بەرامبەرەکان بوون لەپێناو سەپاندنی ئایدیۆلۆژیای ڕق و کینە لە کۆمەڵگەکاندا. مەترسییەکانی داعش و ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی تر هەر لە هێرشکردن و خوێنڕشتندا سنوردار نین بەڵکو بەردەوام مەترسییەکی ڕژدن لەسەر کلتور و ئاین و بەها بەرز و پیرۆزە ئاسمانی و زەمینییەکانیش هەر بۆیە زۆرێک لە چاودێر لەوبڕوایەدان شانبەشانی بەرەنگاربوونەوە لەشکرییەکان پێویستە لە ڕووی هزریشەوە بەرنامەی تۆکمە دابڕێژرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئایدیۆلۆژیایەی تەنها ڕق و کینە بەرهەم دەهێنێت.
چاوی واشنتۆن: تێرۆریزم لە عێراق
Your browser doesn’t support HTML5
لە دنیای ئەمڕۆدا هێشتاش تێرۆریزم لە ڕێزی پێشەوەی مەترسییەکاندایە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی لە جیهاندا و هاوشێوەی پەتای کۆرۆنا و نەخۆشییەکانی ئێیدز و شێرپەنجە بەردەوام هەڕەشە و مەترسییەکی گەورەیە لەسەر مرۆڤایەتی.