داوای پێداچوونەوە بە خوێندنی میدیایی و باشترکردنی دۆخی میدیای کوردی دەکرێت

Your browser doesn’t support HTML5

مامۆستایان زانکۆ و شارەزایانی میدیا کۆکن لەسەر پێداچوونەوە بە خوێندنی میدیای هاوتەریب، پێیانوایە پێویستە لە ڕێگەی ناوەندە ئەکادیمیەکانەوە ڕەوشی ڕۆژنامەگەری کوردی باشتربکرێت ئەوان دەڵێن میدیا لە کوردستان لە دۆخێکی خراپدایە، هەندێکیش دەڵێن میدیای کوردی هەنگاوی باشی ناوە و پێویستە هەڵەکانی ڕاستبکرێنەوە