ژمارەیەک مامۆستای خۆبەخش ڕاهێنان بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن

Your browser doesn’t support HTML5

ژمارەیەک مامۆستای هەڵەبجە کە بەشێکیان خۆبەخشن شەش ساڵە پشووی هاوینی خۆیان دەبەخشنە خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پرۆسەی ڕاهێنانەوەیان بە هاوکاری ڕێکخراوە بیانیەکان بۆ ئەنجام دەدەن، ئەوان دەڵێن منداڵەکان پێویستە دانەبڕێن لە ڕاهێنانەوە و چەندین خوێندکاریش بە وتەی دایک و باوکیان سودمەند بوون.