ژمارەی قوربانیان بەهۆی زریانی ئایدا لە ویلایەتەکانی نیویۆرک و نیوجێرزی لە بەرزبوونەوەدایە
Your browser doesn’t support HTML5
بەلایەنی کەمەوە 46 کەس بەهۆی زریان و لافاوەوە لە ویلایەتەکانی نیو یۆرک و نیوجێرزی گیانیانلەدەستدا، ئەم شەپۆلی زریان و لافاوە بەهۆی پاشماوەی زریانی ئایدا دروست بوو ، کە سەرەتای ئەم هەفتەیە ویلایەتی لویزیانای گرتەوە، ژمارەی قوربانیانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.