کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ژاپۆن

وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حسێن ڕۆژی شەممە لە بەغدا لەگەڵ هاوتا ژاپۆنییەکەی تۆشیمیتسو موتێگی کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ئابووری و وەبەرهێنان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

چاوەڕوان دەکرێت هەردوو گەورە دیپلۆمات بۆچوونەکایان ئاڵوگۆڕ بکن و پێشکەوتنە هەرێمییەکان و گرنگی بەدەستهێنانی بەرژەوەندیی هاوبەش لەبوارە جیاجیاکاندا لەنێوان هەردوو وڵات هەڵبسەنگێنن.

چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەیدا موتێگی لەگەڵ مستەفا ئەلکازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیشدا کۆببێتەوە.

ئەو کاربەدەستە ژاپۆنییە سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە گەیشتە بەغدا.