پەیکەری عەبدوڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە هەژار موکریانی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە شاری مەهاباد لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە سوتێندراوە.
میهراب پوراکبر ڕۆژی پێنجشەممەئاماژەی بە فەرمانێکی دادوەری کرد بۆ دەستنیشان کردن و دەسبەجێ دەستگیرکردنی ئەنجامدەران. ئەو بە ئاژانسی IRNAی گوت ئاگرەکە بەهۆی داگیرساندنی چەندین تایەیەک لە ژێر پەیکەرەکە کەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا بەشێکی پەیکەرەکە سوتاوە.
ڕادیۆ فەردا دەڵێتلایەنە پەیوەندیدارەکانیدەستیان بە لێکۆڵینەوە کردن لەسەر هۆکارو ئەنجامدەری ئەم کارە کردووە.
عەبدوڵڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە هەژار شاعیر و نوسەری بەناوبانگی کورد لە ساڵی 1990 کۆچی دوایی کرد.
ئەو بەشدار بوو لە تەڤگەری ئازادی کوردستانی عێراقی بە سەرکردایەتی مستەفا بارزانی، برا گەورەکەشی بە ناوی سادق شەرەفکەندی، سیاسەتمەدارێکی کورد بوو کە لە هێرشە تیرۆریستییەکەی میکۆنۆس لە بەرلین کوژرا.