لیژنەی داکۆکیکردن لەڕۆژنامەوانانی سە ربە سەندیکای ڕۆژنامەوانانی کوردستان سەردانی پاێزگای دهۆکی کرد وداتاو زانیارییەکانی ئەو پێشێلکارییانەی خستەڕوو کە لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2021 دا دژ بە ڕۆژنامەوانان ئەنجام دراون.
لە ڕاپۆرتەکەیدا لیژنەکە تیشکی خستە سەر ئەو پێشێلکارییانەی دژ بە ڕۆژنامەوانان ئەنجام دراوە و گوتی 31 حاڵەتی پێشێلکاردی دژ بە 71 ڕۆژنامەوان تۆمار کراوە. جۆرەکانی پێشێلکاریەکانیش جیاوازن کە بریتین لە دەستگیرکردن، ڕێگری کردن و جیاوازی کردنی دژ بە ڕۆژنامەوانان، هێرشکردنەسەر و سوکایەتیپێکردنی ڕۆژنامەوانان ، لێدان و حاڵەتێکی گرتنی نوسینگەش.
لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکا نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەوانان ئازاد محەمەد ئەمین لەسەر گرتن و سزادانی ڕۆژنامەوان و چاڵاکوانانی پارێزگای دهۆک گوتی " لە سەر کەیسی بادینان دەمەوێت بڵێم، لە ڕابردوودا دەزانن لە سلێمانی خەڵک شەهید بووە، لە هەولێر شەهید بووە لە گەرمیان شەهید بووە، بەڵام کەس ناوی لێنەنا کەیسی بادینان، یان کەیسی گەرمیان یان سۆران. ئەم بابتە بەم لەهجەیە خۆی لە خۆیدا شێوەیەکی سیاسی هەیە. حزبەکان کە دیارن کێن پێشیسەندیکاو پێش دادگا بڕیاریان داوە. هێشتا خۆ دادگا بڕیاری نەداوە، پێشتر بڕیار دراوە . لە دادگا دۆسییەک نییە ناوی بادینان بێت.".
بەڕێز محەمەد ئەمین گوتیشی "ئێمە وەکو سەندیکا لەگەڵ هەمو ئازادییەکی بیروڕاداین بەڵام ئەوان کەسیان لە کاتی کارکردنیاندا نەگیراون."
جێی باسە لە مادەی 35 ی ساڵی 2007 کە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ یاسای کاری ڕۆژنامەوانی پەسەند کراوە، هەر ڕۆژنامەوانێک لە دەمی کارکردنیدا هەر پیشێلکارییەک بەرامبەری ئەنجام بدرێت لەلایەن سەندیکای ڕۆژنامەوانییەوە بەرگری لێدەکرێت.
Your browser doesn’t support HTML5
سەلام باڵایی 1