گرفت لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکانی شەنگال بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان

هەتا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لەو خانەوادە ئێزیدیانەی کە لە ساڵی 2014 ئاوارە بوون هێشتا نەگەڕاونەتەوە سەر جێوڕێی خۆیان. زیاتر لە پێنج ساڵ تێپەڕ بوو هێشتا زۆربەی ئاوارەکانی شەنگال کە بەهۆی هێرشەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکەیان ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون دەڵێن هۆکاری سەرەکی نەگەڕانەوەیان ، نەبوونی خزمەتگوزاری، دەرفەتی کارو سەقامگیری باری ئاسایشە.

سەردار گولو یەکێکە لە گەنجەکانی شەنگال و خەڵکی کۆمەڵگەی ئەلعزێرە هیوا دەخوازێت ڕۆژێک شەنگال وەکو پێش هێرشەکانی داعشی لێبێتەوەو خەڵ بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام لە ئێستادا ناچارە ژیانی لە نێو کەمپدا بەسەربەرێت.

پارێزگای دهۆک زیاتر ئاوارەی شەنگالی لێیە و بەسەر 16 کەمپدا دابەشبوون. کاروان وەیسی بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران لە دهۆک بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " سەرجەم ئاوارەکانی کە لە ناو کەمپەکاندا نزیکەی 22 هەزارو 4 سەد و 42 خێزانن کە دەبنە زیاتر لە 134 هەزار کەس. لە ئێستادا ئاوارەکانی درەوەی کەمپەکانیش نزیکەی 48 هەزار خێزانن کە دەکەنە نزیکەی 195 هەزار کەس."

لەلایەکی ترەوە خودێدا چوکی بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند هەتا ئێستا هەتا ئێستا زۆربەی خەڵکی شەنگال بەهۆی "خەمساردی حکومەتی هەرێم و ناوەند " نەگەڕاونەتەوە شەنگال.

هەتا ئێستا زیاتر لە 127 هەزار کەس گەڕاونەتەوە شەنگال کە دەکاتە نزیکەی 19 هەزار خێزان.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان کاوە عومەر

Your browser doesn’t support HTML5

کاوە عومەر