سەدان کەس وەک کاندید خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەکردبوو، بەڵام ئەبینین تەنها 7 کەس پەسەند کران، هۆکاری ئەمە چییە؟
نووسەرو چاودێری سیاسی هادی سۆفیزادە لەمباریەوە دەڵێت "ئێران سیستمێکە بۆ ڕاگەیاندن دەیانەوێت بە خەڵک بڵێن هەڵبژاردن بەڕێوەیە و لەهەموو توێژەکان بەشدار دەبن و خۆیان کاندید دەکەن، سیستمێکە لە پاڵاوتنەکاندا کەسانێک دێنن لەگەڵ ستراتیژیەتی دەرەکی و ناوخۆییاندا یەکبگرێتەوە، ڕێگە نادەن و کەسانێک ناهێنن لەدەرەوەی بیروبۆچون چوارچێوەی ئەوان بێت."
هەروەها بەڕێز سۆفیزادە دەڵێت "ڕژێمی ئێران بەپێی ناڕەوزایەکانی کۆمەڵگا و هەستی خەڵک و کاردانەوەیان دەجووڵێنەوە ، دێن دەڵێن لە %40ی خەڵک بەشداری کردووە، لەبەر ئەوەی دەسەڵاتەکەمان خراپ بەڕێوەبردووە، خەڵک لێمان تووڕەیە، بۆیە باشی ئەکەین."
وریا کاڵێ ئەم وتوێژەی سازداوە و زانیاری زیاتر لەتۆماری دەنگدایە
Your browser doesn’t support HTML5
وریا کاڵێ