ناردنە دەرەوەی نەوتی گەرمیان ڕاگیراو بیری چوارەمی نەوتیش لێدرا

Your browser doesn’t support HTML5

بەهۆی کێشەی نێوان کۆمپانیاکانی گواستنەوەی نەوت کە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای گازپرۆم ی ڕوسی هەیە بۆ گواستنەوەی نەوتی گەرمیان چەند ڕۆژێکە ناردنە دەرەوەی نەوتی ئەو ناوچەیە ڕاگیراوە، لەکاتێکدا بیرە نەوتی چوارەم لەگەرمیان نەوتی لێدەردەهێنرێ و ڕێژەی ڕۆژانەی بەرهەم هێنانی نەوت بۆ 33هەزار بەرمیل بەرزبۆتەوە