دەف لێدانی خانمێکی گەنجی شاری سلێمانی سەرسامت دەکات
Your browser doesn’t support HTML5
کانی محەمەد خانمێکی شاری سلێمانییە و سەرقاڵی لێدانی دەفە، بەشێک پێیانوایە دەف لێدان پێویستی بەماسولکەی بەهێز هەیە خانمان ناتوانن ئەو کارە بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرن ئەوانەی لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا دەف لێدان بەگونجاو نابینن بۆ خانمان، کانی دەیەوێت ئەو ڕێچکەیە بشکێنێت و ببێتە دەف لێدەرێکی ناسراوی مێینە.