پارێزەر محەمەد شەریف ئایدین مانگێک پێش ئێستا بە بڕیاری پارتی داد و گەشەپێدان ئاک پارتی بوو بە سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان لە ئامەد - دیار بەکر.
ئایدین کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ڕۆژنامەوانان دا ساز کرد و وەڵامی پرسیارەکانی دەربارەی سیاسەتەکانی ئاک پارتی لە بارەی زمانی کوردی، مافی کوردان، هەنگاوەکانی ئاکەپە لەسەر کوردان، هەروەها خزمەتگوزارییەکانی ناو شار دایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش، لە 8 ی مارسدا بەرنامەیەکی تەلەفۆنی بۆ ئەو ژنانەی توندوتیژییان بەرامبەر دەکری بە ٦ زمان ئامادە کردبوو بەڵام بەهیچ شێوەیەک زمانی کوردی یەکێک لەو ٦ زمانانەدا نەبوە و محەمەد شەریف ئایدین لەو بارەیەوە رەخنەی گرتووە کە دەبوایە زمانی کوردیش لەبەر چاو بگیردبایە.
هەروەها سەرۆکی ئاک پارتی ی دیاربەکر باسی لە دەستووری نوێ کرد و ڕایگەیاند کە دەبێت لە دەستووردا مافەکانی کوردیش دیاری بکرێت.
Your browser doesn’t support HTML5
Xece Jan Ferqin