لەگەڵ نزیکبونەوەی جەژنی نەورۆز خواست لەسەر جلی کوردی زیاددەکات

Your browser doesn’t support HTML5

هەموو ساڵێک لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی بەهار خەڵکی کوردستان خۆیان بۆ جەژنی نەتەوەیی کوردی نەورۆز ئامادە دەکەن، بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان لەم ڕۆژەدا جلی کوردەواری دەپۆشن و زۆربەشیان ڕوو لە سەیرانگاکان دەکەن، هەروەها بەرگدروەکانی شاری سلێمانی باس لە سەرقاڵیان دەکەن بەهۆی نزیکبونەوەی جەژنی نەورۆز.