بەشێک لە خێزانەکانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل ئامادەکاری بۆ دەرچوونیان دەکەن

Your browser doesn’t support HTML5

لە کاتێکدا بەشێک لە خێزانەکانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل ئامادەکاری بۆ دەرچوونیان دەکەن ئەندامێکی ئەنجومەنی ئێزدیە سوریایەکان بەنێو بەڵگەنامەکاندا دەگەڕێت تا بزانێت هیچ ژنێکی ئێزدی لەنێو ئەوانەدا هەن یا نا، ژنە ئێزدیەکانی ناو کەمپی هۆل نایەنەوێت ناسنامەی خۆیان ئاشکرا بکەن، بەڵام بۆچی!
لە کاتێکدا بەشێک لە خێزانەکانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل ئامادەکاری بۆ دەرچونیان دەکەن ئەندامێکی ئەنجومەنی ئێزدیە سوریایەکان بەنێو بەڵگەنامەکاندا دەگەڕێت تا بزانێت هیچ ژنێکی ئێزدی لەنێو ئەوانەدا هەن یا نا.
ژنە ئێزدیەکانی ناو کەمپی هۆل نایەنەوێت ناسنامەی خۆیان ئاشکرا بکەن، بەڵام بۆچی!
وامەزەندە دەکرێت نزیکەی 250 ژنی ئێزدی لە نێو کەمپی هۆڵدا بن.
بەپێی شارەزایان ئەو ژنانەی ناسنامەی خۆیان دەشارنەوە ئەوانەن کە منداڵیان هەیە و باوکی منداڵەکانیان داعش بوون.
ژنێکی ئێزدی کە ماوەک پێش ئێستا لە کەمپەکە دەرچووە چونکە باوکی منداڵەکانی داعشێکی عێراقی بووە، بۆ نزیکەی دوو ساڵ بوو ناسنامەی خۆی لە کەمپەکە شاردبۆوە.
ئەو ژنە ئێزدیە بە مەرجێک کە ناو و ناسنامەی ئاشکرا نەکرێت، باس لەوە دەکات کە بۆچی ناسنامەی خۆی ئاشکرا نەکردوە.
پرسی ئەو منداڵانەی کە باوکیان چەکداری داعش بوون و لە دایکێکی ئێزدین تراژیدیای کۆمەڵکوژی ئێزیەکان ئاڵۆزتر دەکات، هەروەها داهاتویەکی نادیار لەبەردەم ئەو دایک و منداڵانەدا نیشاندەدات.