وەزارەتی بەرگری تورکیا و بەرگری شارستانی خۆجێهی لە شاری عەفرینی باکوری سوریا ڕایانگەیاند ئەمڕۆ شەممە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بەلایەنی کەم 5 کەس کوژراون.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت ئەو تەقینەوەیە لە ناوچەیەکی قەرەباڵغی نێوەندی شارکە ڕوویداوە و 22 کەسیش بریندار بوون و هێزەکانی پاراستنی گەلە یەپەگە بەو تەقینەوەیە تۆمەتبار دەکات. بەڵام هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە یەپەگە هیچ لێداوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.
تورکیا یەپەگە بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی سەر بە پەکەکە دەزانێت و ژمارەیەک هێرشی سەربازە لە ناوچە سنورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا ئەنجامداوە بە مەبەستی کۆتاییهێنان پێیان.
بەرگری شارستانی خۆجێهی دەڵێت ژمارەی کورژاوەکان شەش کەس بوون و منداڵێکیشی تێدایە.