بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هەموو کاڵاکانی ناو بازاڕی بە ڕێژەی 30% زیاد کردووە، ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر هاوڵاتیان دروست کردووە. لە لایەکەی دیکەشەوە پاشەکەوتکردنی مووچە لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕێژەی هەژاری و بێکاری ی زیاد کردووە .
لە بارەیەوە چەند هاووڵاتییەک لە دهۆک ڕاوبۆچوونی خۆیان دەخەنە ڕوو.
ڕۆژهات لوقمان بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " گرنگە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوونێکی باش لەسەر بازاڕ بکەن، چونکە ئەوی کە زەرەرمەندی ڕاستەقینەیە خەڵکانی هەژان."
خاتو شیلانیش دەخوازێت بە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە چارەیەک بۆ ئەم ڕەوشە بدۆزرێتەوە.
کاوە عەبدولعەزیز کە پسپۆڕی ئابورییە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" سیاسەتی عێراق بۆ کورتهێنانی بودجەی ساڵی 2021 هەڵدەگەڕێتەوەو بەشێکی دەکەوێتە سەر شانی هاووڵاتیان و بەکارهێنەران."
زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان لە دهۆک سەلام باڵایی ببیستە.
Your browser doesn’t support HTML5
سەلام باڵایی