بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو کەسی سڤیل گیانیان لەدەست دەدەن

  • Salam Ballayee

بەهۆی بۆردومان فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو کەسی سڤیل لە ناحیەی بامەڕنێی سەر بە قەزای ئامێدی گیانیان لەدەست دا. ئەو شوێنەی کە بۆردومان کراوە نزیکەی 12 کیلۆمەتر دوورە لە بنکەی لەشکری تورکیاوە.

ڕۆژنامەوان نەزیر عەلی لە نزیک شوێنی ڕووداوەکەوە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ناوی یەکێک لە قوربانییەکان دلۆڤان شاهینە و خیزاندارە. ئەو خەڵکی گوندی کەشانە بەڵام کەسەکەی تر هێشتا ناوی ئاشکرا نەکراوە."

وەکو شایەتحاڵەکان ئاماژەی پێدەکەن هەردوو قوربانییەکە بەرگری مەدەنیان لەبەر بووە.

Your browser doesn’t support HTML5

Salam Balayi Report