پزیشکی دادوەری ڕۆمانیا ڕاپۆرت لەبارەی هۆکاری مردنی دادوەرە ئێرانییەکە بڵاو دەکاتەوە

پزیشکی دادوەری ڕۆمانیا ئەنجامی پشکنینی تۆێکاری سەبارەت بە هۆکاری مردنی ئەو دادوەرە ئێرانییە بڵاو دەکاتەوە کە لە هۆتێلێکی ڕۆمانیا تەرمەکەی دۆزرایەوە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات هۆکاری مردنی ئەو دادوەرە هەڵاتووە، کەوتەنە خوارەوە بووە.

دادوەر غوڵام ڕەزا مەنسوری تەمەن 52 ساڵ، تۆمەتبار بوو بە وەرگرتنی نزیکەی 500 ملیۆن یۆرۆ وەک بەرتیل و لە ئێران هەڵاتبوو.

ڕۆژی هەینی لە هۆڵی هۆتێلێکی بوخارستی پایتەختی ڕۆمانیا تەرمەکەی دۆزرایەوە. ئەو لە ژێر چاودێری دەستەی دادوەری ڕۆمانیادا بوو بەر لە دانیشتنێکی دادگا کە بڕیاربوو لە 10 ی مانگی 7 لەسەر داوای ئێران بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەنجام بدرێت.

گروپە دیموکراسی خوازەکانی ئەوروپاش تاواناریان کردووە بە سەرپێچی کردن لە مافەکانی مرۆڤ.

پۆلیس دەڵێت ڕۆژی هەینی ستافی هۆتێلکە پەیوەندیان پێوە کردن کە تەرمی میوانێکیان لە هۆڵی هۆتێلەکە دۆزیوەتەوە پاش ئەوەی کە بووە دەچوو لە نهۆمێکی باڵاتری پلیکانەکانی ناوەندی هۆتێلەکەوە کەوتبێتە خوارێ.

وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش مردنەکەی مەنسوری پشتڕاست کردەوەو داوای لێکۆڵینەوەیەکی گشتی کرد. وەزارەتەکە ڕایشیگەیاند ئەو لە ڕۆمانیا لەسەر بنەمای داواکاری ئێران دەستگیر کرابوو پاش ئەوەی سەردانی باڵیۆزخانەی ئێرانی کردبوو بۆ تاوتوێکردنی شیانی گەڕانەوەی بۆ ئێران.