پەرلەمانی ئوسترالیا تیۆرییەکی پیلانگێڕی لەسەر تەکنەلۆژیای 5G و ڤایرۆسی کۆڤد19 ئاشکرا دەکات

ڕاپۆرتێکی پەرلەمانی ئوسترالیا تیۆرییەکی پیلانگێڕی ئاشکرا دەکات کە ڤایرۆسی کۆڤد19 دەبەستێتەوە بە تەکنەلۆژیای 5G وە. خۆپیشاندەرانی دژە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە ئوسترالیا لەگەڵ کەسانی تر دەڵێن پەیوەندی لە نێوان ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا و نە‌هێشتنی پەیوەندییە ئاساییەکانی موبایلەوە هەیە.

ڤایرۆسی کۆڤد19 چەند گروپێکی پیلانگێری تیۆری جیاجیای کۆکردۆتەوە. هەندێکیان لەو بڕوایەدان ئەم ڤایرۆسە بە ئەنقەست لە جیهاندا بڵاوکراوەتەوە تا بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤاکسین بەسەر خەڵکیدا بسەپێنن. ژمارەیەکی تریش دەڵێن پرۆفیسۆرێکی زانکۆی هارڤەرد دەستگیرکراوە بەهۆی دروستکردن و فرۆشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە چین. جگەلەمانە هەندێکیش سورن لەسەر ئەوەی تەکنالۆژیای5G هۆکاری ڕاستەقینەی کۆڤد19یە. ئەمەش ئەو بۆچوونەیە کە سەرەتا لە مانگی 3 بە ڕێگای ڕاپۆرێکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆوە و زۆر بە خێرایی لە ئەنتەرنێت بڵاوبۆوە.

لە کاتێکدا بە پێی ڕاپۆرتێکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئوسترالیا گرێدانی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بە شەپۆلەکانی ڕادیۆوە هیچ ڕاستییەکی نییە. ڕاپۆرتەکە دەڵێت تەکنەلۆژیای 5G بێزیانە. شارەزایانی پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان دەڵێن بەستنەوەی کۆڤد19 بە شەپۆلەکانی ڕادیۆوە " هیچ بنەمایەکی زانستی نییە" و " لە ڕووی بایۆلۆژی و فیزیکیشەوە مەحاڵە" ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و دەسەڵاتدارانی تریش هەمان بۆچوونیان هەیە. ئەوان دەڵێن تیشکی 5G ناتوانێت بچێتە نێو پێستەوە یان ببێتە ڤایرۆسیک بۆ ناو پێست.

لە ئوسترالیا، کاربەدەستانی تەندروستی پارێزگای ساوت والسی نوێ، ڕایانگەیاند کۆڤد19 بە ڕێگای تۆڕەکانی موبایل یان تەکنەلۆژیای بێتەل بڵاونەبووەتەوە بەڵکو ئەمە بەڕێگای کۆکە، پژمە یان بەرکەوتنی ئەو کەسانەی کە دەستیان بەر شتێک کەوتووە ڤایرۆسەکەی پێوەیە بڵاو بووەتەوە.

کاربەدەستێکی تەندروستی ئوسترالی برێندن مورفی پەیوەندی نێوان تۆڕەکانی 5Gو ئەم کارەساتەی ڕەتکردۆتەوە. مورفی دەڵێت " بەداخەوە زۆر زانیاری مناڵانەو ناڕاست بڵاودەبنەوە، بێگومان هێچ بەڵگەیەک نییە کە بڵێت 5G هیچ پەیوەندییەکی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەیە. بەداخەوە زۆر تیرۆی پیلانگێڕی لەم جۆرەم بۆ دێت. بە تەواوەتی بێمانان."

ئەکادمییەکان دەڵێن هەواڵی نادروست و زانیاری هەڵە لە خێرایی ڤایرۆسەکە زیاتر بڵاودەبنەوە. شارەزایان پێیان وایە ناڕونییەکان و ترس ئاڵۆزییەکانی زیاتر کردووە.

لە ئوسترالیا چەندین خۆپیشاندانی بچووک لەلایەن گروپی ئەو کەسانەوە ئەنجام دراوە کە توڕەن بەهۆی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و بەرنامەی تەلەفۆنی چاودێری حکومەت بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەوڵەکان بەردەوامن بۆ سڕینەوەی ئەو زانیارییە هەڵانە. یۆتوب دەڵێت هەوڵی زیاتر دەدات بۆ سڕینەوەی ئەو بابەتانەی کە تێکنالۆژی 5G دەبەستنەوە بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە.