لەشکری وڵاتی میسر دەڵێت 126 کەس لە تەکفیریەکان کوژراون لەو کردە لەشکرییەی باکور و ناوەڕاستی ناوچەی سینای گرتۆتەوە.
لەو ناوچەیەداجموجۆڵی لقێکی ڕێخراوی تێرۆریستی داعش زۆرە.
لە ڕاگەیاندنرەکەی لەشکری میسردا هاتووە، لەو کردە لەشکریەدا کە پێستر کراوە دەستیش گیراوە بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆردا و هەروەهاش ژمارەیەک پشتێنی تایبەت بە خۆتەقاندنەوە.
لەو ڕاگەیاندنە لەشکریەدا ئاماژە بە کاتی کردە سەربازیەکە نەکراوە، بەڵام دەڵێت 266 کەس دەستگیرکراون.
بەپێی ڕاگەیاندنەکەی لەشکری میسر، 15 سەرباز کوژراون.
لە مانگی 2 ی ساڵی 2018وە هێزە ئاسایشییەکانی میسر هێرشێکی بەرفراوانیان دەستپێکردووە دژی ڕێکخراوە توندڕەوەکان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا و بە تایبەتیش لە باکوری ناوچەی سینا.
لە دەستپێکی ئەو هێرشەشەوە تا ئێستا بەپێی ئامارەکانی لەشکری میسر، نزیکەی یەک هەزار کەس لە توندڕەوان کوژراون و هەروەهاش نزیکەی 80 سەربازیش کوژراون.