پارێزەر ساڵح نیکبەخت لە تارانەوە باس لە ڕەوشی زیندانی و بەندکراوەکانی ئێران دەکات لە ئێستادا

دۆخی زیندانی و بەندکراوەکان لە دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنابووەتە جێگای نیگەرانی زۆرێک لەو ڕێکخراو و ئەنجومەنانەیکار بۆ مافی مرۆڤ و داکۆکی لە مافی زیندانیان دەکەن.

هەربۆیەشە خێزانی زیندانییەکان و ڕێکخراوەکان داوا لە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران و هەروەهاش سیستەمی دادوەری وڵاتان دەکەن تا زیندانییەکان لەم ڕۆژانەدا ئازاد بکرێن.

بەو پێیەی دۆخی زیندانییەکان لە ئێران، تەنانەت پێش بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش هەمیشە جێگای نیگەرانی بووە، ڕەنگە دۆخەکە لە ئیستادا لە ناو زیندانەکانی ئێراندا زیاتر بەرەو خراپتر ڕۆیشتبێت.

ساڵح نیکبەخت، پارێزەر، باس لە ڕەوشی خراپی زیندانەکانی ئێران دەکات و دەڵێت زیندانەکان شوێن و جێگا و ڕێگای پێویستیان نییە بۆ ئەوەی زیندانییەکان بتوانن دوور لەیەکتر خۆیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن.

بەڕێز نیکبەخت، دەشڵێت گەر بە زووترین کات زۆرێک لەم زیندانی و بەندکراوانە ئازاد نەکرێن ئەوا دەبێت چاوەڕوانیڕووداوی ناخۆش و نەخوازراو بکەین.

بەفراو نوری، لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا،بۆ زانیاری زیاتر لە سەر زیندان و بەندکراوەکانی ئێران لەگەڵ ساڵح نیکبەخت، پارێزەر و یاساناس لە تارانەوە ئەم وتووێژەی کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ ساڵح نیکبەخت