بەهۆی لافاو لە ئەستەنبوڵ بەلایەنی کەم کەسێک گیان لەدەست دەدات

بارانێکی توند شاری ئەستەنبوڵی تورکیای گەرتەوە و بووبەهۆی لافاو لە سەرشەقامەکان و تێکدانی هێڵەکانی شەمەندەفەر و خزمەتگوزاری بەلەمەکان. ئاژانسی دەنگوباسی DHA دەڵێت بەلانیکەم کەسێک بەهۆی ئەو لافاوەوە گیانی لەدەست داوە.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی خەبەر تورک ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند لافاو ناوچەی مێژووی ئەستەنبوڵی داپۆشیوە و ئاو چۆنە نێو دووکان و بازاڕەکانەوە.

وێنەکان نیشان دەدەن لە هەندێک ناوچەدا ئاو تا ناوقەدی خەڵکەکە ڕۆشتووە.