بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی نەوت لە تانزانیا دەیان کەس گیانیان لەدەست دەدەن

ڕۆژی شەممە تانکەرێکی نەوت لە تانزانیا تەقییەوەو بەلایەنی کەم 57 کوژران و 65 کەسی تریش بریندار بوون. دەزگای ڕاگەیاندنی TBC ی وڵاتکە دەڵێت زۆربەی قوربانییەکان خەریکی دەرهێنانی بەنزین بوون لە تانکەرەکە پاش ئەوەی وەرگەڕابوو.

ئەو تەقینەوەیە لە ناوچەیەک ڕوویداوە کە بە نزیکەی 200 کیلۆمەتر دوور دەکەوێتە ڕۆژئاوای دار ئەلسەلامی پایتەختی وڵاتەکەوە.

گوتەبێژی حکومەت حەسەن عەباسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە " ئێمە دڵ گرانین بەو ڕاپۆرتانەی لەسەر ڕووداوەکە پێمان دەگات کە تانکەرێکی نەوت لە مۆرۆگۆرۆ گڕی گرتووەو چەندین کەسی سوتاندووە."