كێشمه‌كێش و ململانێكان له‌سه‌ر كه‌ركوك به‌رده‌وامیان هه‌یه‌

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

گفتووگۆكان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك له‌ نێوخوى هه‌رێمى كوردستان و به‌غداش به‌رده‌وامن، به‌ڵام تا ئێستا هه‌نگاوى كردارى نه‌نراوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ى له‌ ئه‌نجامى گفتووگۆكان هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌.

له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان پارتى و یه‌كێتى له‌ گفتووگۆى به‌رده‌وامدان له‌سه‌ر كاندیدكردنى كه‌سێك بۆ پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك، له‌سه‌ر ئاستى به‌غداش گفتووگۆ له‌باره‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌و پارێزگایه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ى باره‌گاكانى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌كرێت.

هه‌رچه‌نده‌ ناو به‌ناو به‌رپرسانى كورد باسله‌ دروستبوونى لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ڕاى چاودێران ئه‌وه‌ى كورد له‌باره‌ى ئه‌و شاره‌وه‌ داوایده‌كات، به‌غدا به‌ ئاسانى ناچێته‌ ژێر بارى جێبه‌جێكردنى.

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج نوسه‌ر و چاودێرى سیاسى، گومانى هه‌یه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان ڕازى بێت به‌ كاندیدكردنى كادیرێكى یه‌كێتى بۆ پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك.

ناوبراو به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى وت"ته‌نانه‌ت گه‌ر یه‌كێتى و پارتیش له‌سه‌ر كاندیدێك رێكبكه‌ون، عه‌ره‌ب و توركمان به‌ ئاسانى ڕازى نابن ئه‌و پۆسته‌ به‌ كورد بدرێت، بۆیه‌ كێشمه‌كێش له‌سه‌ر كه‌ركوك درێژه‌ى ده‌بێت."

Your browser doesn’t support HTML5

ذڵشاد ئەنوەر