ئێران پەرە بە پیتاندنی یۆرانیۆمی دەدات

سەرۆکی ئێرانی حەسەن روحانی لە رۆژی چوارشەممە ووتی پاش هەوتی مانگی هەوت پیتاندنی یۆرانیۆمی دەباتە سەرەوە زۆرتر لەوەی بە پێی رێکەوتنامەی ناوکی ساڵی 2015 بۆێ دانراوە لە پێیداگریدا بەرامبەر بە هەوڵدانەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ فیشار هێنانە سەر ئێران بۆ سەر لە نو دانوستاندن لە بارەی رێکەوتنامەکەوە.

ئێران لە ماوەی ئەم هەفتەدا رایگەیاند یۆرانیۆمێکی کەمتر پیتنراوی ئەمبار کردووە زۆرتر لەوەی کە بە پێی رێکەوتنامەکە بۆێ دانراوە. هەنگاوێک کە وا لە سەرۆکی وڵاتە یەکرتووەکان دانڵد ترامپی کرد کە هۆشداری بە ئێران بدات کە " یاری بە ئاگر نەکات "

واژووکەرانی ئەوروپایی لە رۆژی سێشەممە ووتیان ئەوان زۆر نگرانن لە بارەی پێشیلیەکانی ئێران لە رێکەوتنامەکە، لە کاتێکدا ئیسرائیل ووتی ئەو خۆێ ئامادە دەکات لە شیانی بەشداریکردن لە هەر روبەرووبونەوەیەکی لەشکەریدا لە نێوان ئێران و وڵاتە یەکگرتووەکان.

رۆحانی ووتی ئاستی پیتاندنی ئێمە ئیتر 3.67 نابێت، ئێمە ئەم بەڵێنە بەلاوە دەنێنن و ئەوەی پێداویستە و پێویستە دەبێنە سەرەوەی 3.67.

بە پێی ئاژانسی پەیام و نووچەی سدا و سیما یورانیۆمی پاڵاوتەکراو بۆ روونی 3.67 بۆ بە دەستهێنانی وزەی ئەلکتریکی شیاوە کە هەرە باڵاترین ئاستە کە لە لایەن رێکەوتنامەکەوە رێگای پێ دراوە.

پیتاندن بۆ 90% ئەوە پلەی درووستکردنی بومب دایە، ئەوە هەر وەها ووتی ئەگەر بێت واژووکەرانی تر پاراستنی ئەو بازرگانیە نەکەن کە بە پێی ئەو رێکروتنامە بە ئێران بەڵینی دراوە و لە لایەوە ترامپ سەپێندرایەوە، ئێران سەر لە نو دەست دەکات بە گڕ خستنەوەی رێئەکتەری ئاوی قورست ئەراک لە پاش هەوتی مانگی هەوت.