نوێنەرانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی شەممە سەردانی بەغدایان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕێبەرانی عێڕاق بۆ نیشاندانی پشتیوانی کردن لە هەوڵەکانی سەقامگیری لە وڵاتەکە.
سەرۆک وەزیری عێڕاق عادل عەبدول مەهدی لە دیداری لەگەڵ ئەم شاندەیا سوپاسی پشتیوانی کردنی ئەنجومەنی ئاسایشی لە عێراق کرد و گوتی قوربانیدانی عێراقییەکان بۆ سەرکەوتنیان بەسەر داعش و دەوڵەتی ئیسلای شایانی پشتیوانی زیاترە بۆ ئاوەدان کردنەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح لە دیداری لەگەڵ ئەم شاندەدا گوتی عێراقییەکان شکستیان بە تیرۆرسم هێنا و شارەکانی خۆیان ڕزگار کرد و ئێستا ئەرکێکی سەرەکییان هەیە بۆ پاراستنی یەکگرتووی عێراق و گەیشتن بە خۆشگوزەرانیان کە ئەمانەش بەبێ پشتیوانی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و براو هاوڕێیان نایەتەدی.
هاوکات نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە بەغدا چاوی بە شاندەکە کەوت و باسی گرنگی هاوکاری نێونەتەوەیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوی " مەترسییەکانی تیرۆرسی کرد.
Your browser doesn’t support HTML5
سەردانی شاندی نوێنەرانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق